AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٠ ١٨:٠٨

سەربازان لە کوردستانی تورکیا:

تەنانەت یەک داریش مەهێڵنەوە

تەنانەت یەک داریش مەهێڵنەوە

هێزە سەربازییەکانی تورکیا فەرمانیان بە گاردی نەتەوەیی شەرناخ داوە تەنانەت یەک داریش لەم ناوچە نەمێنێتەوە و هەموو ببڕن.

بە پێی هەواڵی مێهر، بڕینی دار و لەناوبردنی دارستانەکان لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە شەڕناخ درێژەی هەیە.

ئاژانسی هەواڵدەریی بەینونەهرەین هەواڵی لەناوچوونی دارستانەکانی شەڕناخی بڵاو کردەوە و نووسی: لە لایەکەوە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و لە لایەکیترەوە بڕین و فرۆشتنی دارەکان لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە، سروشتی شەرناخ لە ناو دەبات.

بە پێی ئەم هەواڵە، دارەکانی دارستانەکانی "کانیە میرا" لە لایەن گاردی خۆجەیی و بە هاوکاری هێزە سەربازییەکانی تورکیا بڕاون و بۆ ناوچەکانیتر دەنێردرێن.

دارە بڕدراوەکان باری لوری دەکرێن و بۆ ناوچەکانیتر دەنێردرێن. سەرچاوە خۆجەییەکان لە فڕینی فڕۆکە و چاودێری ئەوان بە سەر لەناوبردنی دارستانەکان لەم ناوچە هەواڵیان داوە و بەرپرسانی باڵای هێزە سەربازییەکان فەرمانیان داوە تەنانەت یەک داریش لەم ناوچە نەمێنێتەوە.

News ID 38920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha